Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانی عێڕاق بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجه‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و، گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019 ده‌كات.


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 24ی‌ خۆی‌ ببه‌ستێت، به‌پێی‌ كارنامه‌ش، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌عات 11ی‌ پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و، سێ‌ ته‌وه‌ر تاووتوێ‌ ده‌كرێن.
گرنگترین ته‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆیه‌ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراق كه‌ له‌ 52 مادده‌ پێكهاتووه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران تێبینی‌ و ڕه‌خنه‌كانیان له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو و، په‌رله‌مان پرۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند ناكات".

وتیشی‌ "فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌شداریی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و، سه‌باره‌ت به‌ مادده‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ هاووڵاتیان و هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا، قسه‌ی‌ خۆیان ده‌بێت".

پشكی‌ كورد له‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراق به‌ له‌سه‌دا 12 و پۆینت 67 دیاری‌ كراوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و هه‌رێمه‌وه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ قسه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كورد "له‌ كاتێكدا پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ناو حكومه‌تدا گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كراوه‌، وه‌زیری‌ دارایی‌ كه‌ له‌ پشكی‌ كورده‌، هیچ هه‌وڵێكی‌ جیدیی‌ بۆ زیادكردنی‌ پشكی‌ كورد نه‌داوه‌".

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ده‌دا خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسایی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ خزمه‌ت و خانه‌نیشنیی‌ سه‌ربازی‌ و، خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌میش بۆ پڕۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواركردنی‌ خزمه‌ت و خانه‌نیشنی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ ده‌كرێت.

407 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر