Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخرا


په‌یام


بۆ دووه‌م جار كۆبوونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخراو یه‌كێتیش ئازادكردنی‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ كردووه‌ به‌ پێشمه‌رجی‌ كۆبونه‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كه‌ بڕیاربوو به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌ هه‌ولێر ببه‌سترێت، جارێكی‌ دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخرا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، دیاریكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ شاندی‌ یه‌كێتی‌ هۆكارێكی‌ دواخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌، كه‌ ئه‌و حیزبه‌ نه‌یتوانیوه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌, به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ مه‌رجی‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی‌ شانجی‌ یه‌كێتی‌ هه‌بووه‌.
به‌پێی‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش "یه‌كێتی‌ ئازادكردنی‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ مه‌خمووری‌ حزبه‌كه‌ی‌ كردووه‌ به‌ پێشمه‌رجی‌ كۆبونه‌وه‌". 

هه‌روه‌ك یه‌كێتی‌، پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و پۆسته‌كانی‌ به‌غدا و پارێزگاری‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕێندراواه‌كانی‌ كردووه‌ به‌ یه‌ك پاكێج و، ده‌یه‌وێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا بیخاته‌ به‌رده‌م ئه‌و حزبه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر پارتی‌ ڕه‌تی‌ كردووه‌ته‌وه‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم تێكه‌ڵ‌ به‌ دۆسیه‌كانی‌ به‌غدا و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بكرێت.

بڕیاره‌ ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كیی‌ كۆبوونه‌وه‌ داخراوه‌كه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی، گفتوگۆ بێت سه‌باره‌ت به‌ بارگرژییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نێوانیان، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو كادیری‌ هه‌ردوو حزب له‌ گه‌رمیان و هه‌ولێر ده‌ستگیر كران.

500 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر