Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

HRW: حکومەتی هەرێم له‌ زیندانه‌كانیدا مێردمناڵان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دات


په‌یام

ڕێكخراوی‌ هیومان رایتس ۆچ ئاشكرایكرد له‌ زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانپێدانانی ناچاری له‌ مێردمنداڵان وه‌رده‌گیرێت، تا ناچار بكرێن دان به‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ بنێن..


رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌ راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك منداڵ و مێردمنداڵه‌وه‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌: ئه‌فسه‌رانی ئاسایش به‌ لێدان و به‌كارهێنانی ته‌زوی كاره‌با و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون زۆرێكیان پارێزه‌ریان نه‌بوه ‌و رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ نوسراوی دانپێنانه‌كان بخوێننه‌وه‌ كه‌ ئاسایش بۆیان نوسیون و به‌زۆر پێیان واژۆ كردون.

ڕێكخراوه‌كه‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ 20 مێردمنداڵ كردووه‌و چیرۆكی زۆرێكیانی خستووه‌ته‌ روو كه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و هه‌ڕه‌شه‌دا ناچاربوون دان به‌وه‌دا بنێن كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدرێت كه‌ دانپێدانانه‌كان بخوێننه‌وه‌ ناجار به‌ واژۆكردن كراون.

لای خۆشیه‌وه‌ جۆو بێكه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی منداڵ له‌ هیومان رایتس ۆچ  له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: دوای  دو ساڵ له‌ به‌ڵێندان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵانی به‌ندكراو، هێشتا ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌رده‌وامه‌، ده‌بێت به‌رپرسانی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵان هه‌ڵگرن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌ بونی زیندانی نهێنی و ئه‌شكه‌نجدانی هاولاتیان و مێردمنداڵان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش حكومه‌تی هه‌رێم زانیارییه‌كانی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌.

345 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر