Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گابۆن.. شكست به‌ كوده‌تایه‌كی‌ سه‌ربازی‌ هێنرا


په‌یام

وتەبێژی حکوومەت و وەزیری راگەیاندنی گابۆن، گوی بیرتران مابانگۆ به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ یاخیانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر رادیۆی نیشتمانیدا گرت و به‌یاننامه‌یەکیان خوێنده‌وه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای نیشتمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

كاتژمێر 04:30ی دوێنێ، ژمارەیەک سه‌رباز ده‌ستیان به‌سه‌ر رادیۆی نیشتمانیدا گرت و به‌یاننامه‌یەکیان به‌ ناوی به‌ره‌ی نیشتمانی هێزه‌كانی به‌رگری و ئاسایش، به‌ڕابه‌رایه‌تی ملازم كیلی ئۆندۆ ئۆبیانگ خوێنده‌وه‌ و باسیان له‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری نیشتمانی كرد.

گوی بیرتران مابانگۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ره‌وشه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌ و له‌ میانی چه‌ند كاتژمێرێكدا هه‌موو شتێك وه‌ك پێشووی لێدێته‌وه‌.

131 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر