Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسانی‌ تایله‌ند: ره‌هه‌ف (كچه‌ سعودییه‌كه‌) ناچار ناكه‌ین بۆ هیچ وڵاتێك بگه‌ڕێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌و كچه‌ گه‌نجه‌ سعوودیه‌ی له‌ ده‌ست توندوتیژی خێزانه‌كه‌ی رایکردبوو، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك لە تایلاند ده‌ستبه‌سه‌ركرا، ئه‌گه‌ر خۆی ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ هیچ وڵاتێك.


به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی بانكۆك پۆست، به‌رپرسانی تایلاندی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ره‌هه‌ف محه‌مه‌د ئه‌لقنونی ته‌مه‌ن 18 ساڵان كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رییەتی له‌ ئوسترالیا كردووه‌ له‌ تایلاند ده‌هێڵنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆچبه‌رانی تایلاند، ساراچات هاکپارن، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كچه‌ گه‌نجه‌كه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئوسترالیا هاتووه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی سعوودی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كچه‌كه‌ له‌ ژووری هۆتێلێكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی داخستووه‌و، هەر له‌به‌رئەمەش بەبێ ویستی خۆی بۆ هیچ وڵاتێك ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

هاكپارن راشیگەیاندووە: "ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت بڕوات، زۆری لێناكه‌ین. ئێمه‌ و كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوێی لێده‌گرین، لێی ده‌پرسین كه‌ ئایا ده‌یه‌وێت داوای مافی په‌نابه‌رییەتی بكات له‌ وڵاتێكی دیاریكراو، به‌وپێیه‌ هاوكاریی ده‌كه‌ین". 

نوێنه‌رایه‌تیی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ تایلاند رایگه‌یاند، به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی مافی په‌نابه‌رێتییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌ گه‌نجه‌كه‌ گفتوگۆیان كردووه‌. 

ئەلقنونی كه‌ له‌كاتێكدا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ خێزانه‌كه‌ی له‌ كوێت، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، به‌ روونكردنه‌وه‌كانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌رنجی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشابوو. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو، به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ بانكۆك ده‌ستیان به‌سه‌ر پاسپۆرتی كچه‌كه‌دا گرتووه‌.


1294 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر