Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له‌باره‌ی موچه‌وه‌ هۆشداریده‌دات


په‌یام

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ربه‌خۆیانه‌ نه‌وت بفرۆشێت‌و ده‌ڵێت به‌غدا به‌وه‌ رازی نابێت‌و له ئه‌نجامیشدا موچه‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ناكات.


ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی‌ عێراق له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌، رایگه‌یاندووه‌، به‌پێی‌ چه‌ند زانیارییه‌ك هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نیازه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ نه‌وتی‌ خۆی‌ بفرۆشێت‌و چاوه‌رێی‌ به‌غداش ده‌كات موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ بۆ ره‌وانه‌ بكات، گه‌ر ئه‌وه‌ش راست بێت ئه‌وا رێگا نادرێت به‌غدا موچه‌ بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات.

ناوبراو روونیكردوه‌ته‌وه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ باسیان له‌ رێكه‌وتنی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ كردووه‌و کراو، چەند ئه‌ندامێك دڵنیاییاندا کە ئەو رێكه‌وتنه‌ کراوە هه‌رێمی‌ كوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت‌و بەنیازیشە به‌غداد مانگانە زیاتر لە ٤٥٤ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ٦۷ ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌بكات‌، به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ باس لەوە دەکەن کەهەرێم ئەگەر نەوت رادەست نەکات رێگە نادریت سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق هیچ پارەیەک بنێرێت بۆ هەریم.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید هۆشداریده‌دات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت ئەوە ش بۆ هەریمی کوردستان زۆر قورس دەبیت لە حاڵەتی دابەزینی نەوتدا ئەم بابەتەش ئەگەر بکەویتە نیو دەزگاکانی راگەیاندئەوا عادل عبدالمهدی دوچاری لیپرسینەوە دەبیت بۆیە زەرورە هەریم ورد دراسەی ئەم بابەتەی کردبیت.

3172 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر