Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاگاداریيەك لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ـه‌وه‌ بۆ شۆفێران


په‌یام

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ریَنمایی‌ شۆفێران ده‌كات كه‌ له‌كاتی‌ ناله‌باری‌ كه‌ش‌و هه‌وادا خێرایی‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌و گەشتكردن و سەفەر كردن بە ئوتومبیل ئەگەر زەرور نەبێت بۆ ناوچە شاخاوییەكان ئەنجام نەدرێت.


له‌ ئاگادارییه‌كدا هاتوچۆی‌ سۆران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بەپێی كەشوهەوای پێشبینی كراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت لە 48 كاتژمێری داهاتوو بارستە هەوایەكی سارد ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكات بە تایبەتی ناوچە شاخاویەكان ,لە ئەمشەوەوە كاریگەریەكە دەست پێدەكات و سەرەتای بەباران دەبێت و دواتر بۆ بەفر دەگۆڕێت ، بەفر بارینەكە سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە تایبەتی شاری سۆرانیشەوە تاكو 24كاتژمێر بەردەوام دەبێت ، دواتر كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە ، دەبێتە هۆی بەستەلەك و شەختە دروستبون.

هاتوچۆی‌ سۆران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بەو هۆیەوە شوفێران ئاگادار دەكەینەوە كەوا خۆیان و ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ ئەم كەشوهەوا نالەبارە ئامادەبكەن وە پابەندی ئەم رێنمایانەی خوارەوە بن بۆسەلامەتی خۆیان و هاوولاتیان:

1-كەمكردنەوەی خێرایی لیخورێن
2-هەلگیرساندنی روناكی ئوتومبیل بە هۆكاری كەمبوونەوەی مەوداو رەهەندی بینین لە ناوچە شاخاویەكان بەهۆكاری بوونی تەموومژ
3-گەشتكردن و سەفەر كردن بە ئوتومبیل ئەگەر زەرور نەبێت بۆ ناوچە شاخاوییەكان ئەنجام نەدرێت
4- كەمكردنەوەی خێرایی لە كم30تاكو 50كم لە كاتژمێریكدا،لەكاتی بونی شەختە لە ریگا، بۆ كۆنترۆلكردنی ئوتومبیل بە ئاسانی لەكاتی بەكارهێنانی برێك و ستۆپ
5-دلنیا بوون لە توندوتۆلی ئوتومبیل بەر لەوەی سەفەر بكەن، وەك دلنیا بوون لە تایە، وە ئیشكردنی فلچەكان و هیتەری گەرم كردن و نەهێشتنی هەلم، هتد....

172 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر