Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزه‌ران: ڕفاندن‌و دیل به‌ دیلی كادیرانی حزب، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاری یاسایی‌و دامه‌زراوه‌ییه‌ بۆ خاڵی سفر


په‌یام

پارێزه‌رانی پیشه‌یی ڕایده‌گه‌یه‌نن: ڕفاندن و دیلگۆڕكێی كادیرانی حزبی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاری یاسایی و دامه‌زراوه‌ییه‌ بۆ خاڵی سفر و، شكاندنی شكۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌.

گرووپی پارێزه‌رانی پیشه‌یی له‌ دژی ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر دادگا و سه‌روه‌ریی یاسا، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام دا.

پارێزه‌رانی پیشه‌یی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی ڕایگشتییان كردووه‌، داوا ده‌كه‌ن بۆ به‌رگرتن به‌م حاڵه‌ت و دیارده‌یه‌، سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و سه‌ندیكاكان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، به‌ تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كه‌ تا ئێستا بێده‌نگن.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت له‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌هۆی‌ ململانێی‌ حیزبییه‌وه‌ دوو كادیری‌ یه‌كتریان له‌ گه‌رمیان و هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد...

336 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر