Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزێكی ئاسایشی سلێمانی سینه‌ما سالم ـیان داخست


په‌یام، سلێمانی

هێزێكی ئاسایشی گشتیی سلێمانی به‌ وته‌ی به‌رپرسانی سینه‌ما سالم بێ هه‌بوونی نووسراوێكی فه‌ڕمی، سینه‌ما سالم یان داخست و نمیاشكردنی فلیمی 14ی ته‌موزیان ڕاگرت.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سینه‌ما سالم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌یه‌ به‌ڵام، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌یه‌وه‌ و بێ هه‌بوونی پاساوێكی ڕاسته‌وخۆ و نووسراوی فه‌رمی، ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت فیلمی 14ی ته‌موز  نمایش بكرێت.

له‌ میانه‌ی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا، ستافی سینه‌ما سالم ڕایگه‌یاند، داخستنی سینه‌ما سالم، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی و قۆرخكردنی فه‌زای گشتییه‌.

ڕه‌وه‌ز حه‌مه‌ساڵح به‌ ناوی سینه‌ما سالم ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ئاسایش به‌ بیانووی نمایش كردنی فیلمێكی 20 خوله‌كی ده‌رباره‌ی ساكینه‌ جانسز ده‌رگه‌ی سینه‌ماكه‌ی داخست. 
ساكینه‌ جانسز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڤاڵیدا به‌ناوه‌كانی (فیدان دۆغانو له‌یلا سۆیله‌مه‌ز، له‌ نۆی كانونی دووه‌می 2013 له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا كوژران.  

هاوكات بڕیار بوو ڕۆژی هه‌ینی له‌ ساڵیادی شه‌هیدكردنیدا فیلمێك ده‌رباره‌ی ساكینه‌ جانسیز له‌ سینه‌ماكه‌ نمایش بكرێت.

624 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر