Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. له‌ماوه‌ی 8 رۆژی شه‌رو پێكداداندا له‌ پارێزگای ئیدلب 140 كه‌س كوژراون


په‌یام

روانگه‌ی سووری بڵاویكرده‌وه‌: چه‌كدارانی ته‌حریروشام په‌نجا شار و شارۆچكه‌ و گوندیان له‌ پارێزگای ئیدلب و حه‌ما كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌.


روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی هه‌شت رۆژی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌نێوان چه‌كدارانی ته‌حریر و شام و چه‌كدارانی به‌ره‌ی نیشتمانی بۆ رزگاركردنی سووریا، نزیكه‌ی 140  چه‌كداری هه‌ردوولا كوژراون.

روانگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، چه‌كدارانی ته‌حریروشام په‌نجا شار و شارۆچكه‌ و گوندی له‌ پارێزگای ئیدلب و حه‌ما كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هێزه‌كانی نیشتمانی سووریا، به‌دیل كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست چه‌كدارانی ته‌حریر و شام.

چه‌كدارانی ته‌حریروشام و چه‌كدارای هێزه‌كانی نیشتمانی سووریا هه‌ردووكیان به‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ناسرێن، كه‌ چه‌كدارانی ته‌حریر و شام پێشتر به‌ به‌ره‌ی نوسرا ده‌ناسران و چه‌كدارای هێزه‌كانی نیشتمانی سووریا له‌لایه‌ن سوپای توركیا پاڵپشتیان ده‌كرێت.

پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌و دوو گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ قه‌یرانی سوریا پاش بڕیاری ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌ به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و ململانێكانی ڕوسیا و ئه‌مریكا و توركیا زیاتر قوڵ بووه‌ته‌وه‌.


320 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر