Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا جارێكی دیكه‌ ده‌ستی به‌ كڕینی نه‌وتی خاوی ئێران كرده‌وه‌


په‌یام

دوای یه‌ك مانگ له‌ راگرتنی كڕینی نه‌وتی ئێران، توركیا جارێكی دیكه‌ ده‌ستی به‌ كڕینی نه‌وتی خاوی ئێران كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی بواری جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كانی بواری بازرگانی نه‌وت، بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ توركیا ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی بارێكی كه‌شتیی نه‌وتی ئێران ده‌كات.

له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا توركیا ئاستی كڕینی نه‌وتی ئێرانی كه‌مكردبوویه‌وه‌و له‌ مانگی یانزه‌ی ساڵی رابردووشدا هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی له‌ ئێران نه‌كڕی بوو، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر توركیا رۆژانه‌ 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی له‌ ئێران ده‌كڕی.

جێی ئاماژه‌یه‌ توركیا ساڵانه‌ پێویستی به‌ سێ ملیۆن ته‌ن نه‌وتی خاو هه‌یه‌، كه‌ده‌كاته‌ 60 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران توركیا به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 25 هه‌ڵاوێردبوو، به‌ڵام سه‌رۆككۆماری توركیا سزاكانی به‌ سته‌مكارانه‌ ناوبرد و ڕه‌تی كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی پێیه‌وه‌ پابه‌ند بێت.

114 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر