Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاری هه‌ولێرو به‌غدا له‌ لیستی پیسترین شاره‌كانی جیهاندان


په‌یام

ڕێكخراوی ئاشتی سه‌وزی جیهانی  لیستی پیسترین شاره‌كانی جیهانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ردوو شاری‌ هه‌ولێر و به‌غدایش له‌ لیسته‌كه‌دا بونیان هه‌یه‌.


ماڵپه‌ڕی گرینپیس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی شیكارییه‌كی بێپێشینه‌ بۆ ئه‌و داتا و زانیارییه‌ نوێیانه‌ كه‌ له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 1ی حوزه‌یران و 31 ئابدا ده‌رچووه‌، له‌ڕێگه‌ی ڕێژه‌ی گازی زیانبه‌خشی دووه‌می ئۆكسیدی نایترۆجینه‌وه‌ له‌ هه‌وادا، ناوی هه‌شت شاری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌ك پیسترین شاری جیهان ده‌ستنیشانكردووه‌.

لیسته‌كه‌ 50 شاری له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان گرتووه‌ته‌وه‌  له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌شت شاریان له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، كه‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئیماڕات و سعودیه‌ و میسڕ و قه‌ته‌ر پێكهاتوون.
ڕێكخراوه‌كه‌ بونی بڕێكی زۆر نه‌وتی پیسی له‌و شارانه‌ به‌هۆكاری پیسبونی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ناوجانه‌ دیاریكردووه‌.

له‌ به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا گرینپیس كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نییه‌ به‌ردینه‌كان ڕێژه‌ی ئوتۆمبێله‌ كۆنه‌كان و په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی یاخود ئه‌وانه‌ی به‌ وزه‌ی خۆر كار ده‌كه‌ن به‌ چاره‌سه‌ری پیسبوونی هه‌وا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاریكردووه‌.

2945 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر