Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی ساكینه‌ جانسز؛ یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت


په‌یام

شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی ساكینه‌ جانسز، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان و فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز، له‌ پاریسی پاته‌ختی فه‌ڕه‌نسا تێده‌په‌ڕێت. 


ساكینه‌ جانسز له‌ ساڵی 1957 له‌ شاری دێرسیمی باكوری كوردستان له‌دایكبووه‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا یه‌كێكبووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌و له‌ دوای ئازادكردنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ریزی رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌ و  له‌ ساڵی 1998 له‌ پارس مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی وه‌رگرتووه‌.

له‌كاتێكدا كه‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی نێوان حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌ ده‌ستیپێكردبوو، وه‌ له‌ قۆناغیكی هه‌ستیاردا بوو، له‌ رۆژی نۆی كانونی دووه‌می ساڵی 2013 ساكینه‌ جانسز له‌ گه‌ڵ دوو هاورێیدا به‌ ناوه‌كانی فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كوژران.

له‌ دوای كوشتنی ئه‌و سێ سیاسه‌تمه‌داره‌، له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا خۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی كوردی و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ دژ به‌و تیرۆركردنه‌ به‌ڕێوه‌چوو، پۆلیسی فه‌ره‌نساش عومه‌ر گونه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام دوو رۆژ پێش دادگایكردنی له‌ رووداوێكی ته‌مومژاویدا گیانی له‌ده‌ستدا.


326 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر