Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌ردانی چین ـی كردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی چین، به‌سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ زرێپۆشه‌كه‌ی گه‌یشته‌ چین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆبویه‌وه‌و بڕیار وایه‌ تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌و وڵاته‌ بمێنێته‌وه‌.

میدیاكانی كۆریا و چین، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌: سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی لوتكه‌یه‌كی تره‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا, به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كۆریا باكور له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا.

هاری جی، به‌ڕێوبه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رگری له‌ ناوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانییه‌كانی‌ كۆریای‌ باكور ده‌ڵێت: كیم ده‌یه‌ویت به‌بیری تڕامپی‌  بهێنێته‌وه‌ كه‌ پیۆنگ یانگ جگه‌ له‌ واشنتۆن بژارده‌ی دیپلۆماسی و ئابووری دیكه‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ چین له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یكی نزیكدا كیم جۆن ئۆن، دووه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات.

له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌رجه‌می ئه‌و ڕێگایانه‌ی‌ كه‌ ده‌چوونه‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریا باكور داخراون، هه‌روه‌ها ئه‌و میوانانه‌ی هۆتێله‌كانی شاری دانگدۆن كه‌ ژووره‌كانیان ڕووی له‌ سه‌رسنووره‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ بینینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ بچنه‌ناو ژووره‌كانیان.

378 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر