Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێڕاق


په‌یام

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومه‌تی عێراق كۆبێته‌وه‌.


ئاژانسی ئانادۆڵی توركی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: مایك پۆمپیۆ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌روویانه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كانیدا، شه‌ڕی دژبه‌ داعش هه‌روه‌ها ره‌وشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێ ده‌كات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی مایك پۆمپیۆ بۆ به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی دایه‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكردووه‌ له‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كۆبوونه‌وه‌.
به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

358 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر