Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەدەگی زێری عێراق ٩٦ تۆنە


پەیام 

ئەنجوومەنی جیھانیی زێڕ ریزبەندی ئەو وڵاتانە بڵاودەکاتەوە کە زۆرترین یەدەگیان لە زێڕ ھەیە و عێراقیش لە کۆی ١٠٠ وڵات لە ریزبەندی ٣٧ەمین وڵاتدا ماوەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی ئەنجوومەنی جیھانی زێڕ، عێراق خاوەنی ٩٦ تۆن و ٣٠٠ کیلۆگرامە لە زێرە وەکو یەدەگ.

هاوکات لەنێوان وڵاتە عەرەبییەکانیشدا عێراق پێنجەمین وڵاتە لەدوای ھەریەک لە سعوودیە، لوبنان، جەزائر و لیبیا.

ئەنجوومەنی جیھانیی زێڕ رێکخراوێکی جیھانیی تایبەتمەندە بە بازاڕەکانی زێڕەوە، بایەخ بە سەرجەم بوارەکانی زێڕ دەدات لەنێویاندا کانزاکاریی زێڕ و کارکردن تیایدا تا دەگاتە وەبەرھێنان لەو کەرتە. 

ھەروەھا ئەوەشی روونکردووەتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ریزبەندی یەکەمی جیھانی وەرگرتووە لە رووی یەدەگەوە کە یەدەگی ئەو وڵاتە دەگاتە هەشت ھەزار و ١٣٣ تۆن، پاش ئەویش ئەڵمانیا بە بڕی سێ ھەزار و ٣٦٩ تۆن دێت.  

باسی لەوەشکردووە کە یەدەگی وڵاتانی جیھان لە زێڕ بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە بڕی ١٣٥ تۆن بەراورد بە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ زیادیکردووە و بووەتە ٣٣ ھەزار و ٨٧٢ تۆن. 

ئەنجوومەنی جیھانیی زێڕ زانیاری لەسەر یەدەگی جیھانیی زێڕ، نرخەکانی زێڕ، کاری زێڕنگریی و بەھای ئابووریی ئەم کانزایە دەکات، ھاوکات تێڕوانین و شیکردنەوەی خۆی بۆ بازاڕ و کڕین و فرۆشتنی زێڕ دەکات. ئەنجوومەنەکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری کانزاکاریی زێڕ پێکدێت و لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە و بارەگای سەرەکیی لە لەندەنە.

2453 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر