Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی سلێمانی رەزامەندی لەسەر کردنەوەی سینەما سالم دا


پەیام 

ناوەندی غەزەلنووس - سینەما سالم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە دوای دانوستان لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، ئاسایش رەزامەند بووە لەسەر کردنەوەی سینەماکە و شتێک بەناوی''داخستنی سینەما'' و ''قەدەغەکردنی فیلم'' لەگۆڕێ نییە. 

هاوکار نوسیویانە دانوستانیان لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی لەسەر داوای ئاسایش بووە. 

لە دانیشتنەکەدا جەختیشیان لەوە کردووەتەوە ''نابێت هەرگیزاوهەرگیز سینەما دابخرێت و قەت بوێرییەک نەبێت بۆ قەدەغەکردنی فیلم، چونکە ئەوە کولتوور و فیکر و ئەدەب و هونەری ئازادە دەتوانێت فەزای ئاسایشمان بۆ دروست بکات، نەک داخستن و قەدەغەکردن''.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە ئیرادەی ئەوان سەرکەوتووە و ئێستا سینەما سالم کراوەیە.

لە بارەی پەخشی فیلمی ٣ ڕۆژ لە ١٠ ساڵ رایانگەیاندووە: "ئیتر قەدەغە نییە و تەنها کاتی نمایشەکەی دوا دەکەوێت."

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، هێزێكی ئاسایشی گشتیی سلێمانی به‌ وته‌ی به‌رپرسانی سینه‌ما سالم بێ هه‌بوونی نووسراوێكی فه‌ڕمی، سینه‌ما سالم یان داخستبوو. 

109 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر