Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شەش دەزگای راگەیاندن: خەریکە سلێمانی دەکرێتە شاری سەرکوتکردن


پەیام 

ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ‌ و ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر پرسی داخستنی سینه‌ما سالم له‌ سلێمانی‌‌و چه‌ند هه‌نگاوێكی دیكه‌، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌و دامه‌زراوانه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "خه‌ریكه‌ سلێمانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیرییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ شاری‌ سه‌ركوتكردن."

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

سلێمانی له‌ شاری ڕۆشنبیرییه‌وه‌ مه‌كه‌ن به‌ شاری سه‌ركوتكردن

ڕاگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی دژی ئازادی له‌ سلێمانی ئه‌نجام ده‌رێن..

ڕۆشنبیران
چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان
هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی خه‌می بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی‌و ئازادیان هه‌یه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێشێلكاریی سیاسی به‌رامبه‌ر ده‌زگا رۆشنبیری‌و هونه‌ری‌و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م سه‌ركوتكردنه‌ خه‌ریكه‌ دۆخی ئه‌م شاره‌ كه‌ به‌پایته‌ختی رۆشنبیری ناوزه‌د ده‌كرێت، ده‌گۆڕدرێت به‌شاری سه‌ركوتكردن.

هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌مڕۆ 9ی كانوونی دووه‌می 2019 ناوه‌ندی رۆشنبیری غه‌زه‌ل نووسییان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داخست، دوێنێش له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی فلمێكی تایبه‌ت به‌ژیانی ژنه‌ تێكۆشه‌رانی باكوری كوردستان ساكینه‌ جانسزو هاورێكانی، سینه‌ما سالمیان بۆ ماوه‌ی رۆژێك داخست، ئه‌م زنجیره‌ پێشێلكارییه‌ له‌مانگی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد كاتێك 20 كانوونی یه‌كه‌می 2018 نزیكه‌ی 100 چالاكوان به‌ پیاوو ژنه‌وه‌ كه‌ نزیكبوون له‌ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌ستگیركران و چه‌ند رۆژێك له‌زیندان هێشتنیانه‌وه‌و پێشتریش باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه‌یان داخست.

ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ پاشخانه‌ سیاسیه‌كه‌ی هه‌رچی بێت‌و بچێته‌ بواری چ سازشكردنێك له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمیی، ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر ئازادی‌و ئازدی بیروڕا له‌پارێزگای سلێمانی‌و سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان‌و دژی هه‌موو ئه‌و یاسا به‌ركرانه‌یه‌ كه‌ له‌بواری كاری میدیایی‌و رۆشنبیریدا له‌په‌رله‌مانی كوردستان  ده‌ركراون.

ئێمه‌ ئه‌م ده‌زگایانه‌ی كه‌ له‌خواره‌وه‌ ناومان هاتوه‌ دژی ئه‌م پێشێلكاریانه‌ین‌و  به‌زه‌نگێكی مه‌ترسی داده‌نێن كه‌ سیمای ته‌واوی ئه‌م شاره‌ له‌شارێكی پڕ بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری بگۆڕدرێت به‌شارێكی پۆلیسی‌و ئه‌و په‌راوێزه‌ ئازاده‌ی تیادا نه‌مێنێت كه‌ پێشه‌نگه‌ بۆ شاره‌كانی تری هه‌رێم‌و هه‌میشه‌ به‌پارێزگایه‌ك ناسراوه‌ كه‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی‌و داكۆكیكردن له‌ئازادیدا له‌شاره‌كانی تری هه‌رێم‌‌ و بگره‌ عێراقیش جیاوازتره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م روبه‌ره‌ له‌ئازادی نه‌هێڵرێت، ئیتر چی ده‌مێنێ ئه‌م شاره‌ شانازی پێوه‌ بكات!

ئه‌م ده‌زگایانه‌ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر یاساو رێسایه‌ك بێت، پێشێلكاریه‌ به‌رامبه‌ر ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و داهێنان و، داواده‌كه‌ین ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ رابگیرێت.

هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به‌م دۆخه‌ بهێنن‌و له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌زگایه‌كی رۆشنبیریدا جارێكیتر په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر هێزو زۆره‌ملێ، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌شیوه‌یه‌كی شارستانی‌‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی دیموكراسیدا مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌.
   
 - ته‌له‌فزیۆنی په‌یام.
- رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌.
- ماڵپه‌ڕی سپی میدیا.
- ته‌له‌فزیۆنی KNN.
- دمه‌زراوه‌ی میدیای نالیا.
- ماڵپه‌ڕی دره‌و میدیا.

321 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر