Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مەترسی لابردنی ئەو بڕگەیە لە بودجەی عێراق هەیە گرەنتی ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەکات

 
پەیام 

ئەحمەدی حاجی رەشید رایگەیاندووە باشترین ماددە کە خزمەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و گرەنتی موچەکانیان دەکات بەبێ رادەست کردنی نەوتی هەرێم مەترسی لابردنی لەسەرە. 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پەڕلەمانی عێراق نوسیویەتی: "باشترین ماددە کە خزمەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و لەوێشەوە دواکەوتنی موچە کۆتایی پێبهێنریت ماددەی (۱٠) بڕگەی (ج) کە زەمانەتی ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەکات بەبێ رادەست کردنی نەوتی هەرێم."

هاوکات نوسیویشیەتی هەر بەوهۆیەشەوە بازاڕی هەرێم جوڵەی تێدەکەوێت و مانگانە (٤٥٤) ملیار رەوانە دەکرێت بۆ فەرمانبەران و بەشێکیش بۆ پێشمەرگە دەنێریت کە بەشی موچەکانیان دەکات.

مەترسی ئێمە لەوەدایە کە ئەندامانی لیژنەی دارایی و فراکسیۆنەکانیان لە ئێستاوە باس لەوە دەکەن دەبێت ئەو بڕگەیە بگۆردرێت.

1843 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر