Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عەبدولمەهدی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هاتە جواب


پەیام 

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای حزبه‌كان له‌ كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ كردووه‌‌و داوای‌ لێكردوون ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان له‌ كه‌ركووك دابگرن، به‌وپێیه‌ی‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه‌ "ئه‌گه‌ر ڕێز له‌ ده‌ستوور ده‌گرین پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان پرسیار له‌ دادگای‌ ده‌ستووری بكرێت".

سه‌رۆك وه‌زیران له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه‌ كه‌ركووك ناوچه‌ی جێناكۆكه‌‌و لایه‌نه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئاڵای كوردستانی تێدا هه‌ڵبكه‌ن، ده‌ڵێ: كه‌ركووك ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره‌یه‌ كه‌ ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان دیارییكردووه‌، بۆیه‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌سه‌ر دۆخی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ تا ده‌ستوور ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌‌و نابێ به‌ ئه‌مری واقیع گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

شه‌وی ڕابردوو یه‌كێتی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی له‌ كه‌ركووك هه‌ڵكرد‌و دواتر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بڵاوكرده‌وه‌‌و به‌ یاسایی‌و ئاسایی ناوبرد.

811 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر