Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبوویەوە


پەیام

 

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عێراق به‌جیا كۆبوه‌وه‌ دواتر سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم كۆبوویه‌وه‌.

مایك پۆمپیۆ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبوویه‌وه‌ و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار دیداری‌ ئه‌نجامدا و پاشان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوویه‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق له‌ باره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پۆمپیۆ و به‌رهه‌م ساڵح هاتووه‌  دۆخی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كردووه‌.

هه‌روه‌ها  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆككۆمار پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كردووه‌.

پۆمپیۆ سوربوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێشتنه‌وه‌ و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی داعش و مه‌ترسی  تیرۆرستان به‌ گشتی له‌ عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

دوای‌ به‌غدا پۆمپیۆ گه‌یشته‌ هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم كۆبوویه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم له‌ باره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رهه‌مدار بووه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی پۆمپیۆ بۆ به‌غدا و هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی دایه‌ كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه‌و بڕیار وایه‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ هه‌شت ڕۆژ بخایه‌نێت.

 

452 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر