Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: له‌ هه‌ر خێزانێكی ئێرانی؛ دوو كه‌س بێكارن

په‌یام

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه‌ له‌و دۆخه‌ دژواره‌ی دووچاری بوونه‌ته‌وه‌ كاری له‌ پێشینه‌ی حكوومه‌ت بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌. 


دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی روحانی له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ به‌های به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان جێگیر بكه‌ن و بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی دابڕێژن بۆ توانای كڕین له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ و گوتی: "له‌و دۆخه‌ دژواره‌دا كاری له‌ پێشینه‌ی حكوومه‌ت دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره‌ بۆ گه‌نجان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌. رێگه‌ ناده‌ین گه‌له‌كه‌مان دوچاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ ببێته‌وه‌". 

حه‌سه‌ن روحانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی به‌ گرنگ زانی و به‌تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك، گوتی: "له‌ هه‌ر خێزانێكدا دوو گه‌نج بێكارن ئه‌وه‌ش هه‌لومه‌رجی ژیانی قورس كردووه‌. ده‌بێت هه‌موو داموده‌زگاكانمان بزانن ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیمان ئه‌وه‌یه‌ هه‌لی كار بڕه‌خسێنین. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیدی ده‌بێت هاوسه‌نگی رابگرین". 


69 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر