Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، داوا له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات هێز ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكات


په‌یام

پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی بە وەکالەت، راکان سەعید جبوری داوای لە حکوومەتی فیدرال کرد کە بەپەلە ھێزی زیاتر رەوانەی پارێزگاکە بکات، داواشی لە دانیشتوانی کەرکووک کردووە کە رەوشی پێکەوەژیان و ئاسایش و سەقامگیری شارەکە، بپارێزن.

ئەم داوایەی راکان سەعید جبوری دوای ئەوە دێت، سێشەممە لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە کە جارێکی دیکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڵای کوردستانی لەسەر سەرجەم بارەگاکانی خۆی لە شاری کەرکووک ھەڵکردووەتەوە کە ئەمەش بووە جێگەی خۆشحاڵی ھاووڵاتییانی کورد لە شارەکە.

ھەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ھەواڵیی ھەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر سەرجەم بارەگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک، ھاووڵاتییانی کورد لە شارەکە بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی رژانە سەر شەقامەکان کە دواتر لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بڵاوەیان پێکرا.


364 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر