Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌فر بارین له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسته‌نگی هاتووچۆی دروستكردووه‌


په‌یام

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ ناو شاری سلێمانی و دهۆك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مساڵدا به‌فر باری.


ئه‌مشه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارین ناوشاری سلێمانی و دهۆك و شه‌قڵاوه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ و زه‌وی سپی كرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ئه‌مساڵدا به‌فر ناو شاره‌كان بگرێته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشتر هۆشداری دابوو له‌ نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و بارینی به‌فر له‌ شاخه‌كان و ئه‌گه‌ری بارینی له‌ناو شاری سلێمانی.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ نزیك شاخه‌كانه‌وه‌ به‌فر گرتونیه‌تییه‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش تا ئاستێكی زۆر دابه‌زیوه‌.

به‌فر بارین له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسته‌نگی هاتووچۆی دروستكردووه‌ و كه‌شناسی هۆشداری داوه‌ له‌ به‌ستنی رێگاوبانه‌كان له‌ شه‌ودا.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و سارد ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌ودا بۆ په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها سبه‌ینێ هه‌ینی، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور و سارد ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ كاتی به‌یانی زوودا شه‌خته‌ دروست ده‌بێت.

480 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر