Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: سزادانی وه‌زاره‌تی ئیتڵات له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌؛ نالۆجیكییه‌


په‌یام

بڕیاره‌كه‌ی  یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ زیادكردنی دوو هاوڵاتی و وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران بۆ لیستی تیرۆری تایبه‌ت به‌یه‌كێتییه‌كه‌، كاردانه‌وه‌ی توندی تارانی لێكه‌وته‌وه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ڵام سزاكان ده‌ده‌نه‌وه‌.


به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا نا لۆجیكین و له‌ناكاون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا قاسمی وتی : ئێران ڕێوشوێنی پێویست وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌گرێته‌به‌ر و به‌ هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ئه‌وروپا ڕه‌ت كرده‌وه‌و وتی: ئامانج له‌و تۆمه‌تانه‌ زیان گه‌یاندنه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا. 

لایخۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتن نامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات و ڕایگه‌یاند:  كشانه‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی ناوه‌كیی نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان كه‌ له‌ ساڵی 2015 دا واژۆ كرا بژارده‌یه‌كی پێشنیاركراوه‌ بۆ تاران به‌ڵام ته‌نها بژارده‌ نیه‌.

زه‌ریف وتیشی: ئێران له‌ به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌ره‌ڕای ئاگادارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وتیشی هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نیه‌ ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌زیرانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری ئێران بخه‌نه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.


318 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر