Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئێران پشتڕاست كرده‌وه‌


په‌یام

ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئێران پشتڕاست كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی به‌ ناوی (مایكڵ ئاڕ وایت) له‌كاتی ده‌رچوونی له‌ ئێران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری‌ مه‌شهه‌د ده‌ستگیر كراوه‌.

پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی (میهر)ی ئێرانی ڕایگه‌یاند: هاوینی ڕابردوو ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكی به‌ ناوی (مایكڵ ئاڕ وایت) له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د به‌ر له‌ ده‌رچوونی له‌ ئێران، ده‌ستگیر كرا.

ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ گواستیه‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌ هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاووڵاتیه‌ ئه‌مریكیه‌یان زانیوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ڕێزگرتنیان له‌ تایبه‌تمه‌ندی هاووڵاتیان ناتوانین زیاتر له‌وباره‌وه‌ زانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ین.

96 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر