Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قەڵادزێ و سەنگەسەر.. کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تۆڕی میدیایی کۆمەڵ بەڕێوەچوو


پەیام 

هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێ‌ و سه‌نگه‌سه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ جیاوازدا، هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌كییان بۆ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ‌‌و هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام‌و بانگه‌واز له‌ نێو ئه‌ندام‌و دۆستانی‌ سنووره‌كانی‌ خۆیان به‌رێوه‌برد.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپینی‌ مه‌ڵبه‌ندی پێنجی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییدایه‌، كه‌ نزیكه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی (پشتیوانتانین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن) ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

له‌ هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕزگار قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتاری پێشكه‌ش كرد.

باسی له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌روه‌ریی و هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆر و پڕ له‌ شانازییه‌كانی له‌ ڕابردوو و ئێستای گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و ئابڵوقه‌ ئابوورییانه‌ كرد كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ڕه‌وتی ئیسلامی به‌گشتی‌ و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌تایبه‌تی‌.

وتیشی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ به‌رانبه‌ر كێشه‌و له‌مپه‌ڕی داراییدا له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی سارد نابێته‌وه‌، پشتئه‌ستووری و كۆڵنه‌دانیشی بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ته‌واوی گه‌لی كوردستان گێرایه‌وه‌.

له‌كۆتاییدا پڕۆسه‌ی به‌خشین بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی له‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ئه‌نجام دراو سه‌رجه‌م ئه‌ندامان‌و دۆستان به‌شدارییان له‌ هاوكاری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ و هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام‌و بانگه‌وازدا كرد.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌مپینی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، كه‌ به‌ ناونیشانی‌ (پشتیوانتانین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن) درێژه‌ی هه‌یه‌و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ردوام ده‌بێت.

684 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر