Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵح موسلیم: تا ئێستا هیچ لە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نەکشاونەتەوە


پەیام 

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ ڕایگه‌یاند: له‌دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا تا ئێستا هیچ كشانه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا نه‌بووه‌ جموجۆڵێكی ئاسایی له‌هاتوچۆكردن هه‌یه‌ و هه‌تا ئێستا ئه‌و هێزانه‌ له‌ شوێنه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ماونه‌ته‌وه‌.

ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ له‌ گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كورده‌كان بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ هێزێكی بیانی ببه‌ستن پشتیان به‌هێزی خۆیان به‌ستووه‌، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاوكاریان كردون.

ساڵح موسلیم وتیشی: كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌ كورد و هه‌رێمه‌كه‌شه‌وه‌ به‌گشتی ده‌بێت.

موسلیم ئاشكرایكرد: تا ئێستا هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وامه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌یدا ساڵح موسلیم ئاماژه‌ی به‌ گفتوگۆكانی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا كرد، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا و ئاشكرایكرد: له‌ مێژه‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌شێكن له‌سوریا و له‌سه‌ره‌تاوه‌ بڕیاریان وابووه‌، جا ئه‌مریكا له‌سوریا بمێنێته‌وه‌ یاخود نا ئه‌وان هه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ تا ئێستا هیج ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هاتبێته‌ ئاراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ڕۆڵی ڕوسیا وتی: گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ روسیا هه‌یه‌ و مۆسكۆ زیاتر ڕۆڵی نێوه‌ندگیری له‌ نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی سوریا ده‌بینێت.

151 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر