Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەڵمانیا.. مانگرتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان سەدان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاندەوە


پەیام 

به‌هۆی مانگرتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌: كارمه‌ندان و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌كانی كۆڵن دۆسڵدۆرف و شتوتگارد له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان په‌كیان كه‌وتووه‌.

له‌كۆی هه‌زار و 600 گه‌شت كه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆله‌ ئه‌ڵمانیا  ئه‌نجامبدرێن 800 گه‌شت هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ سێیه‌م مانگرتنی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا و داوا ده‌كه‌ن كه‌ مووچه‌كانیان زیادبكرێت.

كۆمپانیای ڤێردی ئه‌ڵمانی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی كارمه‌ندان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه‌ مانیانگرتووه‌ رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا له‌ دانوستاندایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌.

دوینی یه‌كێتی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: ئه‌و مانگرتنه‌ی بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ تیمه‌كانی ئاسایش ئه‌نجامی بده‌ن، كارده‌كاته‌ سه‌ر 11 هه‌زار گه‌شتیاری فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ دۆسڵدۆرف و كۆڵۆنیا.

یه‌كێتییه‌كه‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و رێوشوێنه‌ی كه‌ سه‌ندیكای كارمه‌ندانی به‌شی خزمه‌تگوزاریی ئه‌ڵمانیا بۆ چاككردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی به‌شی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌یگرنه‌به‌ر.
كۆمپانیای ڤێردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌رنه‌كرێت پێده‌چێت گه‌شتی ئاسمانی زیاتر په‌كیان بكه‌وێت.

89 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر