Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت به‌رزبوویەوە و گەیشتەوە سەروو ٦٠ دۆلار


پەیام 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌؛ به‌هۆی به‌رده‌وامیی ناكۆكییه‌ ئابورییه‌كان چین و بڕیاری ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و ته‌نها دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌دا پێنجی نرخه‌كه‌ی زیادی كردوه‌.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی دوو پۆینت 58 دۆلار زیادی كرد و گه‌یشته‌وه‌ 52 و پۆینت 36 دۆلار، به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج و پۆینت18 زیادی كردوه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ نرخی نه‌وتی ته‌كساس بگاته‌ سه‌رو (50) دۆلار.

نرخی نه‌وتی خاوی برێنتیش به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا چوار و پۆینت 63 زیادی كرد و گه‌یشته‌ 61 و پۆینت 44 دۆلار، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تۆمار كرابێت.

108 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر