Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری عێراق گه‌یشته‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر و له‌گه‌ڵ میری ئه‌و وڵاته‌ كۆبویه‌وه‌


پەیام 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراق و شێخ ته‌میم حه‌مه‌د میری قه‌ته‌ر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی هه‌ردوولا له‌ باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و فراوانكردنی ئاستی هاریكاری كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی عێراق و قه‌ته‌ر بكات گفتوگۆیانكرد.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند: عێراق هه‌وڵده‌دات باشترین په‌یوه‌ندیی ناوچه‌یی به‌بێ‌ جیاوازی بونیادبنێت، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌ركۆماری عێراق داوایكرد تۆڕێكی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌ پێناو لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و دیالۆگی بونیادنه‌رانه‌ كه‌ یارمه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بدات بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ دوور له‌ گرژی و ئاڵۆزی دروست بكرێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆككۆماری عێراق و میری قه‌ته‌ر بیروڕایان له‌باره‌ی پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان و پێویستی زاڵبوونی زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و ئارامی و رێگرتن له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی وڵاتان ئاڵوگۆڕكردووه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ‌ سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و پلاندانان و بازرگانی و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراو و راوێژكاران له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر گه‌یشته‌ دۆحه‌ی پایته‌خت.

284 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر