Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قەڵادزێ.. شوانێک به‌ چه‌كى تاپڕ گیانى له‌ ده‌ست دا


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین بڵاویکردەوە ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ سنوورى قه‌ڵادزێ، شوانێك به‌ چه‌كى تاپڕ گیانى له‌ده‌ست دا.

شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین بە پەیامی راگەیاند: "شوانێك به‌ ناوى (م، ح) ، ته‌مه‌ن 20 ساڵان له‌ گوندی ئاڵانى سه‌ر به‌ قه‌ڵادزێ به‌ چه‌كى تاپڕ گیانى له‌ده‌ست دا".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە: شوانەکە لەگەڵ منداڵێکی تەمەن ۷ ساڵان لای ڕانە مەڕبوون، پاش ئەوەی منداڵەکە دەستکاری چەکی جۆری تاپڕی کردووە و دواتر فیشەکێک لەدەستی دەردەچێت و بەر سەری هاوڕێکەی دەکەوێت و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە.

هاوکات باسی لەوەشکردووە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. 

 

290 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر