Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا و چین بەردەوامی بە دانوستانە بازرگانییەکانیان دەدەن


پەیام 

وه‌زاره‌تی بازرگانی چین بڵاویكرده‌وه‌، دانوستانه‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا زه‌مینه‌ی بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی هه‌ردوولا پێكهێناوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی چین سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌ بازرگانییه‌كان له‌ نێوان رۆژانی حه‌وت بۆ نۆی كانوونی دووه‌م كه‌ له‌ په‌كینی پایته‌خت له‌سه‌ر ئاستی جێگری وه‌زیر به‌ڕێوه‌چوو،  ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: هه‌ردوولا  به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك ئه‌و "هاوڕاییه‌ گرنگانه‌"یان جێبه‌جێكردووه‌ كه‌ پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی چین و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێی گه‌یشتوون.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌ دووقۆڵییه‌كان و نیگه‌رانییه‌ هاوبه‌شه‌كان بیروڕای گشتگیر، قووڵ و ورد ئاڵوگۆڕكراون. 

به‌یاننامه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌: كه‌ دانوستانه‌كان ئاستی لێك تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و زه‌مینه‌یه‌كیان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی هه‌ردوولا پێكهێناوه‌ و لایه‌نه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیی نزیك و به‌رده‌وامدا ده‌بن، به‌ڵام باس له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ رێككه‌وتنی له‌باره‌وه‌ كراوه‌، نه‌كراوه‌.

222 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر