Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆک.. بڕیارێکی خوێندنی باڵا ناڕەزایی قوتابیانی کۆلێژی زانستی تەندروستی لێدەکەوێتەوە


پەیام 

دوای‌ حه‌وت ساڵ له‌ دامه‌زراندنی كۆلێژی زانستی ته‌ندروستی له‌ زانكۆی دهۆك، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نازناوی (یاریده‌ده‌ر)ی بۆ ده‌رچووانی ئه‌و كۆلێژه‌ دیارییكرد، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی قوتابیانی به‌دوادا هات.

له‌و میانه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوتابیانی هه‌ردوو به‌شی (تاقیگه‌ی پزیشكی)‌و (زانستی سڕكردن) له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دهۆك گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو ئه‌‌و نازناوه‌یان ره‌تكرده‌وه‌‌و داوای نازناوێك ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ كۆنمره‌ و كاره‌كه‌یان بگونجێت.

قوتابیان‌و ده‌رچووانی ئه‌و كۆلێژه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "تا گوێ له‌ داواكارییه‌كانیان نه‌گیرێ‌و نازناوێكی گونجاویان پێ نه‌ده‌ن له‌ سه‌ر خوپیشاندان، به‌رده‌وام ده‌بن".

471 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر