Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر باندێكی‌ به‌قاچاخبردنی‌ نه‌وتدا گرت


پەیام 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ كه‌ركوك ئاشكرایكرد، ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر باندێكدا كه‌ نه‌وتی خاویان به‌قاچاخ بردوه‌و له‌ڕێگه‌ی‌ تانكه‌ره‌وه‌ ڕه‌وانه‌یان كردوه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌ ئه‌و بانده‌ له‌ڕێگه‌ی‌ كونكردنی‌ بۆڕی‌ جه‌مبوری‌ باشوره‌وه‌ له‌نزیك ڕێگای‌ سه‌ره‌كی‌ نێوان داقوق و ناحیه‌ی‌ تازه‌ نه‌وتیان دزیوه‌و پاڵاوتوویانه‌و دواتر پێكهاته‌كانی‌ نه‌وته‌كه‌یان لێكجیاكردۆته‌وه‌و فرۆشتوویانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زانیاری‌ هه‌واڵـگری‌ ئه‌و ناوچه‌یان گه‌مارۆداوه‌ كه‌ بانده‌كه‌ به‌كاریانهێناوه‌و ئه‌و تانكه‌رانه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌ كه‌نه‌وته‌كه‌یان گواستۆته‌وه‌.

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئه‌و بانده‌ له‌كاتێكدایه‌" كه‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ عێراق پووچه‌ڵـكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵێكی‌ بۆ به‌قاچاخبردنی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌یه‌كێك له‌بیره‌ نه‌وتیه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.

445 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر