Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا یه‌كه‌م كاروانی كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سوریا كشانده‌وه‌


پەیام 

تۆڕی هه‌واڵیی (سی. ئێن. ئێن) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه‌ گواستنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كاروانی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌و  به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆكاری‌ ئه‌منیی زانیاری زیاتر‌و ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌‌و هه‌روه‌ها شوێنی ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییانه‌ی به‌ر له‌ گواستنه‌وه‌یان، ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه‌ پێیوایه‌ له‌ باكووری سوریا بووه‌.

لای خۆیه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ) له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا گواستیه‌وه‌ كه‌ پلانی واشنتۆن بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سوریا هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌‌و پنتاگۆن هیچ فه‌رمانێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن "ده‌یان سه‌ربازی پیاده‌ی ئه‌مریكا و كه‌شتی (كیرزارج) بۆ هاوكاری له‌ پڕۆسه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ڕوویان له‌ سوریا كردووه‌".

162 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر