Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەرکوک.. یەکێتی ئاڵای کوردستانی لەسەر کۆمیتەکانی داگرت


پەیام 

یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ئاڵای کوردستانی لەسەرکۆمیتەکانی داگرت و ئاڵابەتەنها لەسەر بارەگای مەڵبەند و مەکتبی سیاسیی یەکێتی ماون.

بەپێی زانیارییەکانی عەلی قەڵایی، داگرتنی ئاڵاکان پەیوەندی بە کۆبوونەوەی دوێنێیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وعه‌بدولوه‌هاب ساعدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق ەوە هەیە کە پێیان وتراوە هەتا یەکلایکردنەوەی پرسی ئاڵاکە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەبێت ئاڵای کوردستان تەنها لە دوو شوێن هەڵبکرێت.

بە پێی زانیارییەکانیش لەسەر ئەوەی یەکێتی ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک هەڵکردووە، حکومەتی عێراق سکاڵای لەسەر یەکێتی تۆمارکردووە بەو هۆیەشەوە تا یەکلاییکردنەوەی پرسەکە لە دادگا بەتەنها لە سەر دوو بارەگای سەرەکی یەکێتی ئاڵای کوردستان دەمێنێتەوە. 

درەنگانێکی شەوى سێشەممەی رابردوو مەڵبەندى یەکێتیی نیشتمانیی لە کەرکوک ئاڵاى کوردستانى لەسەر بارەگاکەى هەڵکرد و رایگەیاند هیچ دەستورێک نییە رێگە بە هەڵکردنی ئاڵا نەدات لەسەر بارەگاکانمان. 

339 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر