Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابوریی داڤۆس ناكات


پەیام 

دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌كانی سه‌ر سنور و له‌كاركه‌وتنی‌ به‌شێكی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ناتوانێت به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابوریی داڤۆس له‌ سویسرا بكات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: به‌هۆی ڕه‌خنه‌ و دژایه‌تی دیموكراته‌كان بۆ دیواری سه‌ر سنور و ئاشتی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان به‌هه‌مو ڕێز و سوپاسییه‌كه‌وه‌ به‌شداری كۆربه‌ندی داڤۆس ناكات.

له‌ كۆتایی تویته‌كه‌یدا تڕامپ داوای لێبوردنی ئاڕاسته‌ی به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه‌ كردووه‌.

كۆڕبه‌ندی جیهانی ئابوری داڤۆس به‌به‌شداری سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكانی ولاته‌ زلهێزه‌ ئابورییه‌كانی جیهان به‌ڕیوه‌ده‌چیت و بۆ ئه‌مساڵیش بڕیار وایه‌ له‌ 22 ئه‌م مانگه‌ له‌ سویسرا كۆڕبه‌نده‌كه‌ به‌ڕیوه‌بچێت.

192 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر