Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەفتەی داهاتوو ئێران دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات


پەیام 

سه‌رۆككۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌و مووشه‌كانه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ هێناون، دوو مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌ن.

له‌ رێوره‌سمی دووه‌مین ساڵه‌ی یادكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆككۆماری پێشووتری ئێران، كه‌ له‌ تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران وتارێكی پێشكه‌شكرد.

رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هێزی به‌رگریی ئێران و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و ئاست مامناوه‌ندی وڵات، به‌رهه‌می ئه‌رك و ماندووبوونی ره‌فسه‌نجانی بووه‌ و رایگه‌یاند: به‌ رێگای ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه‌ به‌رهه‌میان هێناون، دوو مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌ن.

روحانی باسی له‌و هێرشانه‌ كرد كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ره‌فسه‌نجانی و رایگه‌یاند: نه‌ دارده‌ستانی ساواك و نه‌ جه‌لڵاده‌كانی كه‌سایه‌تیی نه‌یانتوانی ئه‌و بڕوخێنن، ره‌فسه‌نجانی یه‌كێك بوو له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ بێ هاوتاكانی ئێران.

331 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر