Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزێكی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌مریكا له‌ فه‌للوجه‌ به‌ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه‌


پەیام 

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌: هێزێكی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری فه‌للوجه‌ به‌ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی به‌ چه‌ند  میدیایه‌كی عێراقی ڕاگه‌یاندووه‌: دانیشتوانی شاره‌كه‌ پێیان سه‌یر و له‌ ناكاو بووه‌ كاتێك له‌ چه‌ند سه‌عاتی‌ رابردوودا بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی دیاریكراو هه‌بێت كاروانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ باره‌گایه‌ك له‌ نزیك ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ بكاته‌وه‌و ئه‌م نمایسه‌ سه‌ربازیانه‌شی له‌ فه‌لوجه‌ و ده‌وروبه‌ر ئاماده‌كاریی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌یه‌.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ یاریگای فه‌لووجه‌ ئاماده‌ی رێوره‌سمێكی فراوانی پۆلیس بوون كه‌ به‌هۆی 97 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێراق سازكرابوو.

دوای بڕیاری ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا و وته‌كانی تڕامپ سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌یان له‌ عێراق له‌ میانی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌یدا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ستیان به‌ جوله‌یه‌كی فراوان كردووه‌و زانیارییه‌كانیش باسله‌وه‌ده‌كه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا ده‌كشێنه‌وه‌و‌ له‌ ناو خاكی عێراق چوار  بنكه‌ی سه‌ربازی دیكه‌ دروستده‌كه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌فته‌ی رابردووش كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ شه‌قامی موته‌نه‌بی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا سووڕانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی زۆری شه‌قامی عێراقی به‌تایبه‌ت لایه‌ن و گرووپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌.

334 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر