Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە دوو ھەفتەی داھاتوودا گەشتەکانی تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە


پەیام 

وتەبێژ بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، حەسەن جیھاد رایگەیاند: "لەسەردانەکەی ھەفتەی رابردوی سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، باس لە کردنەوە و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی کراوە".

حەسەن جیھاد ئەوەیشی ئاشکراکرد: "بەرپرسانی باڵای تورکیا بەڵێنی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان داوە لە ماوەیەکی نزیکدا و وادەی دوو ھەفتەیان داناوە. 

هاوکات بۆ هەمان مەبەست  ئەمڕۆ بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە کە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.

لەلای خۆیەوە بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە لە ماوەی رابردوودا ھەوڵیانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

دڵنیاییشی داوەتە ھەمووان کە بەگەیشتنی بڕیارەکە دەستبەجێ بۆ ھەموولایەکی رادەگەیەنن.

لە دوای سەپاندنی گەمارۆکانی حکوومەتی عێراق لەسەر ھەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەڕێوەچونی پڕۆسەی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی وەستاوە و تائێستا دەستیان پێنەکردووەتەوە.

431 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر