Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سووریا له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا پێشوازی له‌ په‌نابه‌رانی ئه‌ورووپی كردووه‌


پەیام 

میواندارییكردنی په‌نابه‌ره‌ ئه‌ورووپییه‌كان له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا له‌ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌نێویشیاندا له‌ سووریا، یه‌كێكه‌ له‌و راستییانه‌ی مێژوو كه‌ وه‌بیرنایه‌ته‌وه‌. 

دوو ساڵ لەمەوبەر رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەو راستییە مێژووییەی گێڕاوەتەوە کە ئه‌و هاووڵاتییه‌ سڤیلانه‌ی له‌ ئه‌ورووپای خۆرهه‌ڵات و وڵاتانی به‌ڵكان ده‌ژیان، له‌ سه‌ختترین سه‌رده‌می جه‌نگه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵاتن له‌ داگیركاریی نازییه‌كان و سۆڤێت، له‌رێگه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و توركیاوه‌ به‌ره‌و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆچیان كردبوو.

هاوکات فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌ران و هاوكاریی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ ساڵی ١٩٤٢دا له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ دامه‌زرێنرابوو، نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار ئه‌ورووپی له‌ كه‌مپه‌كانی سووریا، میسر و فه‌ڵه‌ستین جێگیركردبوو.  

ئه‌و ئه‌ورووپییانه‌ تا كۆتاییهاتنی جه‌نگ له‌و كه‌مپانه‌ مابوونه‌وه‌ و له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ گه‌ڕابوونه‌وه‌ وڵاته‌كانی خۆیان یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ده‌یانویست. 

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی واشنتۆن پۆستدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی كه‌مپه‌كان زۆر زۆر باشه‌، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی ته‌ندروستی بۆ په‌نابه‌ران كراوه‌ ناسنامه‌ی په‌نابه‌رێتییان دراوه‌تێ و له‌ كه‌مپه‌كان جێگیر كراون. 

هه‌زار و ٩٤٤ سڤیل كه‌ له‌ دوورگه‌كانی یۆنانه‌وه‌ هاتبوونه‌ ئه‌و كه‌مپه‌ی له‌ حه‌له‌ب دروستكراوه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی ته‌نانه‌ت له‌ پێناو تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و كڕینی شت رێگه‌یان پێدراوه‌ بشچنه‌ ده‌ره‌وه‌. 

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ ١١٤ بۆ ٣٠٠ هه‌زار هاووڵاتی پۆڵه‌ندی له‌ ساڵانی ١٩٣٩-١٩٤١ له‌ كۆمه‌ڵكوژی نازییه‌كان و كه‌مپه‌كانی كاری یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران رایانكردووه‌ و په‌نایان بردۆته‌ به‌ر ئێران به‌ڵام حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا به‌ توندی دژی پێشوازیكردن له‌و په‌نابه‌رانه له‌و وڵاته‌‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. 

وێنه‌ی ژنانی سووری كه‌ جلوبه‌رگ به‌ سه‌ر منداڵه‌ یۆنانییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. 


له‌ مانشێتی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی به‌ ناوی "ئێره‌ قودسه‌" له‌ رێكه‌وتی ١١ی كانوونی دووه‌می ١٩٤٢ وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌بیندرێ ژنانی سووری جلوبه‌رگ به‌ سه‌ر منداڵه‌ یۆنانییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. 

رۆژنامه‌كه‌ نووسیوویه‌تی "خواردن و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا دابه‌شكرا كه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ هاتوون بۆ سووریا". 

382 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر