Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه‌كرا


پەیام 

خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه‌كراو حكومه‌تی‌ ئه‌و ولاَته‌ش زیاتر له‌ هه‌شتا هه‌زار پۆلیس ده‌خاته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌.

ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی بڕیار بوو هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ شاری بۆورگێس-ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامی بده‌ن له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی چێر-ه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا.

فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی چێر رایگه‌یاند كه‌ خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانی له‌ شاری بۆورگێس قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ كه‌ بڕیار وابوو سبه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن.

پێشڕه‌وانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك داوایان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد سبه‌ی به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی بۆورگێس بكه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی فه‌ڕه‌نسا.

سبه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌ نۆیه‌مین هه‌فته‌دا ده‌ڕژێنه‌ ناو كۆڵان و سه‌رشه‌قامه‌كان و نزیكه‌ی 80 هه‌زار پۆلیسیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ كراون. 

220 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر