Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران: دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد جەواد زەریف دوورە لە راستییەوە


پەیام 

سه‌رۆكی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران رایگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستیه‌وه‌.

مه‌حمود واعیزی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی ئێران و  ئه‌م دوو درۆیه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت دا ناگونجێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ عه‌لی ره‌زا مه‌وعیزی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی زانیاریی حكومه‌تی ئێران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ ئه‌و ده‌نگۆ ناراستانه‌ كاتێك بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ زه‌ریف له‌ هیندستان بووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تاقمێكه‌وه‌ به‌ پلان ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئێران ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ جه‌واد زه‌ریف ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و ئێرانیش له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه‌.

61 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر