Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی سلێمانی رێگری لە نمایشی کورتە فیلمێک گرت و ٥٠ کەسی دەستگیرکرد


پەیام 

له‌ سه‌كۆی ئازاد له‌ پاركی ئازادی شاری سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایش ڕێگریان له‌ یادكردنه‌وه‌ و نمایشكردنی فیلمێك كرد و نزیكه‌ی 50 كه‌سیشیان ده‌ستگیر كرد.

روناك مه‌جید ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌ په‌یامی راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ڕێكخراوی ژنانی ئازادیی كوردستان ویستیان له‌ سه‌كۆی ئازاد له‌ پاركی ئازادیی له‌ سلێمانی، فیلمه‌كه‌ی ساكینه‌ جانسز نمایش بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ڕێگرییان لێكرا. 

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، هێزه‌كانی ئاسایش له‌ سلێمانی نزیكه‌ی 50 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ زۆرینه‌یان ژنن و له‌ناو گیراوه‌كاندا منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و نیو هه‌یه‌، هاوكات، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ له‌ رۆژانی‌ رابردوودا دوای ڕێگریكردن له‌ نمایشی فیلمی تایبه‌ت به‌ ژیان و خه‌باتی ساكینه‌ جانسز له‌ سینه‌ما سالم له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادی بڕیاریدا له‌ سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادی شاری سلێمانی فلیمه‌كه‌ نمایش بكه‌ن.

366 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر