Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عێراق بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ده‌رده‌كات


پەیام 

دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عێراق ڕایگه‌یاند" بڕیاری‌ لێبڕینی‌ خانه‌نشینی‌ و باجی‌ ده‌رامه‌تی‌ له‌مووچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، كه‌ له‌وه‌تای‌ ساڵی‌ 2008 وه‌ ده‌ركراوه‌.

به‌پێی‌ به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌ك كه‌دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ دوای‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌نێوان حه‌سه‌ن كه‌عبی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی و ده‌سته‌ی‌ خانه‌نشینی‌ نیشتیمانی‌ سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و دامه‌زراوه‌ی‌ شه‌هیدان و ڕاوێژكاری‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌چووه‌.

به‌پێی‌ به‌ڵـگه‌نامه‌كه‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 29ـی‌ ساڵی‌ 2008 كه‌تایبه‌ت بووه‌ به‌لێبڕینی‌ خانه‌نشینی‌ و باجی‌ ده‌رامه‌ت له‌موچه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ ده‌ستی‌ ڕژێمی‌ به‌عس دابینكراوه‌" هاوكات بڕیارێكی‌ چاودێری‌ دارایی عێراقیش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌كانوونی‌ دووه‌می‌ 2010 له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

757 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر