Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسرائیل هێرشده‌كاته‌ سه‌ر دیمه‌شق‌و سوپای‌ سوریاش وه‌ڵامی‌ ده‌داته‌وه‌

په‌یام

ئیسرائیل هێرشی‌ ئاسمانی‌ ده‌كاته‌سه‌ر دیمه‌شقی‌ پایته‌ختی‌ سوریاو سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌ش به‌رپه‌رچی‌ هێرشه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌.

دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ئیسرائیل هێرشی‌ ئاسمانییان كرده‌سه‌ر دیمه‌شقی‌ پایته‌ختی‌ سوریا، ڕژێمی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت "به‌رپه‌رچی‌ هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی‌ موشه‌كه‌كانیان خستۆته‌ خواره‌وه‌".

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سانای‌ سوریا له‌وباره‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ هێرشه‌كه‌ی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ئیسرائیل به‌دیاریكراوی‌ له‌دوای‌ كاتژمێر 11ـی‌ شه‌وه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ژماره‌یه‌ك موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ دیمه‌شق كردووه‌، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانيی سوریاوه‌ وه‌ڵام دراونه‌وه‌و زۆربه‌ی‌ موشه‌كه‌كان خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، ئاژانسه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌كۆگاكانی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شق له‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌دا زیانی‌ به‌ركه‌وتووه‌".

هێرشه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل بۆسه‌ر سوریا له‌كاتێكدایه‌ "كه‌ پێشتر چه‌ند جارێك فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ئیسرائیل گورزی‌ سه‌ربازییان له‌دیمه‌شق وه‌شاندوه‌و دواتر ڕایانگه‌یاندوه‌ هێرشه‌كه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنی‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئێران بووه‌ له‌سوریا".


367 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر