Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاش 27 ساڵ به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یۆنان، مه‌كدۆنیا ناوی وڵاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت

په‌یام

په‌رمانی‌ مه‌كدۆنیا گۆڕانكاریی له‌ ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یدا ده‌كات و دوای (27) ساڵ به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یۆنان ناوی وڵاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.

په‌رله‌مانی مه‌كدۆنیا ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ده‌ستوورییه‌ی په‌سه‌ندكرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گۆڕینی ناوی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆماری مه‌كدۆنیاوه‌ بۆ كۆماری مه‌كدۆنیای باكوور. 

له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی مه‌كدۆنیا، په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر چوار گؤڕانكاری دا و تێيدا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی دیموكراتی نیشتمانی مه‌كدۆنیا و رێكخراوی شۆڕشگێری ناوخۆی مه‌كدۆنیا، به‌شداریان نه‌كرد و به‌مه‌ش ته‌نها 81 په‌رله‌مانتار له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.

 له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێرسپا كه‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له‌ نێوان یۆنان و مه‌كدۆنیا واژوو كرابوو په‌رله‌مانی مه‌كدۆنیا به‌ 81 په‌رله‌مانتار كه‌ ده‌كاته‌ دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ده‌ستوورییه‌ی په‌سه‌ندكرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گۆڕینی ناوی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆماری مه‌كدۆنیاوه‌ بۆ كۆماری مه‌كدۆنیای باكوور.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن جیۆرج ئیڤانۆڤ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


282 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر