Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی دژی لووتكه‌ی پۆڵۆنیا خسته‌ڕوو

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌و لووتكه‌یه‌ نیشاندا كه‌ بڕیاره‌ له‌ وارشۆ دژی تاران به‌ڕێوه‌بچێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌ پۆڵۆنیا ناتوانێت ئه‌و له‌كه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ پاك بكاته‌وه‌ كه‌ له‌نێوچاوانی دراوه‌.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی  كۆماری ئیسلامی ئێران كاردانه‌وه‌ی توندی دژی ئه‌و لووتكه‌یه‌ نیشاندا كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ و بریاره‌ له‌ پۆلۆنیا به‌رێوه‌بچێت.

زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا كۆماری ئیسلامی ئێران پۆڵۆنییه‌كانی رزگاركردووه‌، به‌ڵام ئێستا پۆڵۆنیا میوانداریی سێركێكی نائومێدكه‌ر ده‌كات كه‌ دژی ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت.

ناوبراو به‌ پۆڵۆنیا و به‌شداربووانی لووتكه‌كه‌ ده‌ڵێت، لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م نمایشه‌ی ئه‌مریكا، به‌ شه‌رمه‌زارییه‌وه‌ یاد ده‌كرێنه‌وه‌ و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌موو كاتێكی به‌هێزتره‌.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، لوتكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ پۆڵۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ ئامانج لێی دژایه‌تیكردنی‌ تارانه‌. 

263 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر