Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناكرێت پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ده‌ستی‌ یه‌ك حزب دا بێت


په‌یام

په‌یمانگای‌ ستراتیژی‌ بۆ پرسه‌ دبلۆماسییه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ گرێداو تێیدا جه‌ختیی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ ناكرێت پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ده‌ستی‌ یه‌ك حزب دا بێت.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی‌ حوكمێكی‌ ره‌شیددا هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ژێر ركێفی‌ حزب ده‌ربهێنرێن و بخرێنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ك به‌پێویستیشی‌ ده‌زانێت له‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا شه‌فافییه‌ت په‌یڕه‌و بكرێت و له‌مه‌ودوا به‌ كرداریی هه‌وڵی‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بدرێت.

په‌یمانگای‌ ستراتیژی‌ بۆ پرسه‌ دبلۆماسییه‌كان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیران كارنامه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی‌ شۆڕبكاته‌وه‌و به‌ ته‌واوی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانیدا ره‌نگیپێبداته‌وه‌.

هه‌روه‌ك به‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیشی‌ زانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی‌ جددی‌ له‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكات.

123 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2019

بابەتی زیاتر